نێچیرڤان بارزانی و حه‌سه‌ن روحانی كۆبوونه‌وه
ئه‌مرۆ 21ی 1ی 2018 له تارانی پایته‌ختی ئێران سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی كۆبوونه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی ئیرنا رایگه‌یاندووه، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوە”.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان ” نێچیرڤان بارزانی و حه‌سه‌ن رووحانی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رووحانی رایگه‌یاندووه”لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك کۆماری ئێران دووپاتی کردوەتەوە، کە پێویستە هەموو مافەکانی کورد بەپێی دەستووری عێراق پارێزراوە بن. لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سوپاسی ئێرانی کرد بۆ کردنەوەی سنوور بە رووی هەرێمی کوردستان و جەختیشی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران کردەوە”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی ئێران پێشتر شاندی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێرانیان كرد، بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆببنەوە.