فه‌رنسا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات و میسریش له‌سه‌ر عه‌فرین هاته‌ سه‌رخه‌ت

جان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌لێدوانێكی دا رایگه‌یاند،دەبێت تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە عەفرین رابگرێت، چونکە ئەوان بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.  گوتیشی پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات و تێیدا ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین تاوتوێ بکرێت.

له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین له‌لایان توركیاوه‌، كۆماری میسر وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ عفرینی رۆژئاوای كوردستان هاته‌ ده‌نگ و كاره‌كانی توركیای سه‌ركۆنه‌ كرد، وەزارەتی دەرەوەی میسر ده‌شلێـ” وێرای سەرکۆنەکردنی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر عەفرین، رایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆسەر عەفرین پێشێلكردنی سەروەری خاكی سووریایە”.

شایانی باسه‌ سه‌ركوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆككۆماری توركیا دوێنێ ئێوارە ئۆپراسیۆنی عه‌فرینیان راگه‌یاند، سوپای تورکیاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی لەژێر ناوی چڵەی زەیتوون دەستپێکرد و فرۆكه‌كانی توركیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینیان كرد”.

 

Back to top button