پارته‌كانی چوارپارچه‌ی كوردستان له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر عه‌فرین كۆده‌بنه‌وه

غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، له‌باره‌ی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان لە سەر ئاستی باڵا، رایده‌گه‌ێنێت”بڕیارە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە 21/1/2018، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، لە ھەولێر، کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە سەر ئاستی باڵا بەڕێوە بچێت”.
هه‌روه‌ها مه‌خمووری ده‌شلێـ”ئەوەشی خستە روو، کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەرخان کراوە و ئەو ھەڕەشانەی کە لەسەر ھەموو بەشەکانی کوردستان ھەن و ھاوکات تاوتوێی ڕەوشی ئێستای ھەر چوارپارچەی کوردستانیش دەکرێت.
شایانی باسه سه‌ركوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆككۆماری توركیا دوێنێ ئێوارە ئۆپراسیۆنی عه‌فرینیان راگه‌یاند، سوپای تورکیاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی لەژێر ناوی چڵەی زەیتوون دەستپێکرد و فرۆكه‌كانی توركیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینیان كرد”.