مه‌لا به‌ختیار: رێگامان پێبدرێت هێزیش ره‌وانه‌ی عه‌فرین ده‌كه‌ین
له میانی سه‌ردانی كردنی بۆ نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ” مه‌لا به‌ختیار” به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێگامان پێبدرێت، هێزیش ده‌نێرین بۆ كانتۆنی عه‌فرین”.
پاش سه‌ردانی كردنی مه‌لا به‌ختیار بۆ نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایدهگهێنێت ئه‌گه‌ر رێگامان پێبدرێت، هێزیش ره‌وانه‌ی كانتۆنی عه‌فرین ده‌كه‌ین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ر به‌یه‌كه‌ی حه‌فتا یه‌كێتی، له‌ژێر ناوی نابه‌رانبه‌ر بوون به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی عێراق پاشه‌كشه‌یان كرد له كه‌ركووك ئه‌و شاره‌یان راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرد”.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ده‌شلێـ، پێویست ناكات 72 فرۆكه ره‌وانه‌ی سه‌ر عه‌فرین بكرێت بۆ بۆردوومانكردنی ئه‌م شاره، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر پێویستی كرد ئێمه هێز ده‌نێرین بۆ هاوكاری شهرڤانهكان، وه داواش ده‌كات رێگایان پێ بدرێت هێز بنێرن”.