لە ئەگەری دواكەتنی ھەڵبژاردنەكان گۆڕانكاری لە پێكھاتەی حكومەت دروست دەبێت

 
لە ئەگەری دواكەوتنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان گوڕانكاری گرنگ لە ستراكچەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان روودەدات لە رووی نەھێشتنی ڕۆتین و گەندەڵی و زیادڕەوی كەم كردنەوەی خەرجیەكانی حكومەت”.
 
خواكورك لە سەرچاوەیەكی ڕاوێژكاری یاسایی حكومەتەوە ئەم زانیاریانەی دەست كەوتووە، پاڵپشت بە ئەگەری دواخستنی ھەڵبژاردنەكان گفتوگۆكان دەستی پێكردووە لە نێوان ڕاوێژكارانی یاسایی حزبی و حكومەت لەگەڵ چەند یاسادانەرێك كە ئامانج بچووكردنەوەی حكومەت و كەمكردنەوەی خەرجیەكان و كۆتایھێنان بەو پرۆسە رۆتینە ئیداریانەی كە ھۆكاری دروستكردنی كیشەن لە بەردەم ھاوڵاتیان ئەم پرۆسەیەك پیویستی بە دەركردنی یاسایەكی نوێ ھەیە ھاوشێوەی یاسای وەزارەتەكانی ساڵی “٢٠١٢ “ی ھەمواركراو كە پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینە دەنگیان بۆ دا.
 
سەرچاوەكە ئەوەشی بە “خواكوڕك ” ڕاگەیاندووە لە دوای ڕێكەوتنیكی نویێ (یەكێتی و پارتی) كە جیاوازتر دەبێت لە ڕێكەوتنی ستراتیژی، دەرگای بەشداری بۆ ھەندێ لایەنی سیاسی دەكرێتەوە كە كورسی پەرلەمانیان ھەبێت لەگەڵ زیادكردنی ڕێژەی نەتەوە و ئاینەكان كە نوێنەرایەتی پەرلەمانیان ھەیە لەو حكومەتەی كە دروست دەبێت بەو پیەی گرنتی بدات بە بەشداری كارایان لە حكومەت و ئەو پڕۆژە و چاكسازیانەی كە لە ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت”.
 
لە ئەگەری دروستكردنی ئەو حكومەتە نوییە ڕەنگە پێكھاتەی وەزارەتەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت بە نمونە :-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە
وەزارەتی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا
وەزارەتی شەھیدان و كاروباری كۆمەڵایەتی
وەزارەتی وزە (سامانی سروشتی ، كارەبا ،ئاو)
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و نیشتەجێبوون
وەزارەتی كشتوكال و پیشە سازی
وەزارەتی بازرگانی و گواستنەوە
وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش گوڕانكاری تێدا ناكرێت .
لەگەڵ نەمانی چەند دەستەیەك جگە لە دەستەی مافی مرۆڤ نەبێت
Back to top button