یه‌په‌گه سێ مووشه‌كی ئاراسته‌ی سوپا توركیا كرد و كوژراوێك و 32 برینداری هه‌یه
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیایه‌كانی كوردستان 24 له‌رۆژی دووه‌می شه‌ڕی عه‌فریندا یه‌كێنه‌ی پاراستنی گه‌ل” یه‌په‌گه” سێ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی سنوری توركیا كرد كه هێزه‌كانی سه‌ربازی توركیایی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه له نزیك ناوچه‌ی ریحانلی كوژراو بریندار هه‌یه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵه رایگه‌یاندووه، له ناوچه‌ی ریحانلی له‌سه‌ر سنوری توركیا، یه‌په‌گه سێ مووشه‌كی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی توركیا كردووه،به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كانى سوپاى توركيا كوژراوێك و 32 بريندار هه‌ن.
شایانی باسه، ئه‌مرۆ دووه‌مین رۆژی ئۆپراسیۆنی عه‌فرینه، له‌لایان توركیا كه رۆژی 20ی ئه‌م مانگه له‌لایان سه‌رۆككۆماری توركیا بریاری ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر عه‌فرین دراوه، له‌ئێستادا شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه، له‌نێوان هێزه‌كانی سوپا سوریا ئازاد و سوپای توركیا و هێزه‌كانی یه‌كینه‌ی پاراستنی گه‌ل”.