له‌ خواكورك فۆرمی دامه‌زراندن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان پر بكه‌ره‌وه‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی فۆرمی دامەزراندنی بۆ كارمەندان بۆسەر سندوقی دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە كەخوازیارانیش دەتوانن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت فۆڕمەكە پڕبكەنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كارمەندانی فەرمانگەكانی حكومەت و ئەندامانی سەندیكای پارێزەران و یاساییەكان و قوتابیان و دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەهەموو قۆناغەكانەوە، بەمەرجێك تەمەنی 18 ساڵ كەمتر نەبێت دەتوانن ڕاستەوخۆ لەڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی دامەزراندن بۆسەر سندوقی دەنگدان و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەزمانی كوردی یاخود عەرەبی پڕ بكەنەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چەند مەرجێكی دیاری كردووە بۆخوازیاران و لەگەڵ كردنەوەی لینكی تایبەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە نوسراوە “بەڵێن دەدەم كاربكەم لە گەڵ كۆمیسیۆن بە پێیی بەند وریسای دانراو وەكو مەرجێك لە مەرجەكانی گرێبەستكردن لە گەڵ كۆمیسیۆن”.

وه‌ لەدوای خوێندنەوەی مەرجەكان خوازیار دەبێت بژاردەی “مەرجەكانم خوێندەوە … وبەڵێن دەدەم بەرازیبوون لە سەر هەموو مەرجەكانی سەرەوە” دیاری بكات پاشان دەتوانێت فۆڕمەكە پڕ بكاتەوە كەهەلی كاركردنەكە بۆ 300 هەزار كەسە.

(كلیك بكه‌ بۆ پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ )

Back to top button