وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە‌ به‌غدایە

ئەمڕۆ یەك شەممە 21ی1ی2018 مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا كۆببێتەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ھەردوولا تاوتوێ بكەن.

بڕیارە لەسەردانەكەیدا مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و(ئیبراھیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق كۆببێتەوە.

جێگای ئاماژەبۆكردنە سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەسەر بانگھێشتی وەزیری دەرەوەی عێراقە .

Back to top button