خێزانێكی فه‌له‌ستینی كوڕه‌كه‌یان گوله‌باران ده‌كه‌ن

له‌شاری غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین خێزانێك یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانیان گوللـه‌باران ده‌كه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و كوڕه‌یان سیخوڕی بۆ سوپای ئیسرائیل كردووه‌و زانیاری پێداون له شه‌هیدكردنی سێ ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس .
له شاری فه‌رح بنه‌ماڵه‌ی (سەعید بەرهوت) له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد و ڕایانگه‌یاند :” ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان به‌ناوی (ئه‌حمه‌د)ه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاری به سوپای ئیسرائیل له‌سه‌ر شه‌هید بوونی چه‌ند كه‌سێكی فه‌له‌ستینی داوه ، گوله‌باران ده‌كرێت” .
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ( سه‌عید به‌رهوت) ئاشكراشیان كردووه (ئه‌حمه‌د سه‌عید) زانیاری دزه‌پێكراوی داوه به‌سوپای ئیسرائیلی و به‌هۆیه‌وه له‌ساڵی 2014 ه‌دا ئیسرائیلیه‌كان ماڵیكیان له‌فه‌ڵه‌ستین بۆردومان كردوه‌و له‌وماڵه‌شدا سێ ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی تێدابوه‌و شه‌هیدبوونه .
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه كوڕه‌كه‌یان دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا داناوه‌و هه‌موو شتێكی ئاشكراكردووه ، ئه‌وه‌جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ل و په‌لی سیخوڕیكردنی لێگیراوه .