ئهمریكییهك بهرپرسیارهتییهكی باڵا لهنێو ڕیزهكانی داعش وهردهگرێت
هاوڵاتییەكی ئەمریكی له ڕیزی گروپە چەكدارەكانی داعش بەرپرسیارێتی باڵا لەنێو داعش وەردەگرێت و لەیەكەم كاریشیدا گیراوێكی كورد شەهید دەكات.
ئەو ئەمریكییە ناوی (زولفا هۆكسها) یەو تەمەنی (25) ساڵەو دانیشتووی ویلایەتی ئیلینۆی بووە، دواتر لەگەڵ خێزانەكەی بۆ ئەلبانیا كۆچیان كردووە تاكو لەوێ كار بكەن.
دایكی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییە رایگەیاندووە، كوڕەكەی لەمانگی نیسانی ساڵی (2015) ەوە بەهاریكاری كەسێكی تری ئەمریكی بەناوی (دێڤید داود رایتس) چۆتە سوریاو لە ڕیزی داعش شەڕ دەكات.
رۆژنامەی (ئەتڵەنتیك) باسی لەوەكردووە، ئێستا ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییە بەرپرسیارێتی باڵای لەنێو داعش پێدراوەو داواشی لە گەنجانی وڵاتەكەی كردووە، پەلاماری دامەزراوەكانی حكومەت بدەن و لەیەكەم دەركەوتنیشی هەڵساوە بە شەهید كردنی گیراوێكی كورد لەنێو خاكی سوریا.