یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردنەكان خۆی یەكلادەكاتەوە

یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم خۆی یەكلادەكاتەوەو بۆ عیراقیش داوای هاوپەیمانێتیان لێكراوە، سەركردایەتیەكی ئەو حزبەش جەختدەكاتەوە، ئەگەر یەك لیستی بۆ عیراق هەبوایە پشتیوانیان دەكرد، دەشڵێت:”بۆیە ئێستا یەكگرتوو لیستی سەربەخۆ بەهێزترین بژاردەی بەردەمیەتی”.
(ناسك تۆفیق) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامی ڕاگەیاند: “تائێستا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێم دیارینەكراوە، هەركاتێك ئەو وادەیە دیاریكرا، یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات چ بەلیستی سەربەخۆ یان هاوبەش، بەڵام ئەگەری بەشداریكردنمان بەلیستی سەربەخۆ لەبژاردەكانی دیكە بەهێزترە”.

سەبارەت بەبەشداریكردنیان لەهەڵبژاردنەكانی عیراقیش (ناسك تۆفیق ) ڕاشیگه‌یاند:”لیستی لایەنە ئیسلامیەكانمان لەبەردەمدایەو داوای هاوپەیمانی دیكەشیان لێكردوین، بەڵام بڕیاری یەكلاكەرەوە نەدراوەو ئەوە پێویستە ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆتا بڕیاربدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، خواستی یەكگرتوو بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی عیراق دروستكردنی لیستێكی هاوبەشی سەرجەم لایەنەكان بوو، وەكو ئەو وتی:”كاری جدیشمان بۆكرد، بەڵام سەرینەگرت، بژاردەی دوەمیش لەئێستادا تەنها بەشداریكردنە بەلیستی سەربەخۆ”.

Back to top button