هێزی ئاڵا سپییه‌كه‌ سێ هاولاتی ده‌رفێنن و رێگای خورماتوو – كفری داده‌خه‌ن

جارێکی دیکە لەلایەن ئەو ھێزەی کەبە ئاڵاسپییە دەناسرێن سێ ھاوڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی کفری رفێندران، و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

لەپاش تێکشکانی داعش لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و ھەروەھا کشانەوەی ھێزی پێششمەرگە لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، لە شاخەکانی پەڵکانەی نێوان کفری – دوزخورماتوو، ھێزێکی نوێ دەرکەوتوون، کە ئاڵاکەیان سپییە و زۆربەی لایەنە ئەمنییەکان و بەرپرسانی حکومی سنوورەکە بە پاشماوەی داعش ناویان دەبەن، و ژمارەیەکیشیان ئاشکرابوون کە پێشتر لەناو داعش بوون.

جگه‌له‌وه‌ی سێ ھاوڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی کفری ده‌ڕفێنن و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆش به‌هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ڕێگای‌ (خورماتوو ـ كفری‌) بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خه‌ن .

(كه‌مال عه‌بدوڵڵا) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ خورماتوو له‌لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند:”نیوه‌رۆِی‌ ئه‌مڕۆ 21ی‌ 1ی‌ 2018 كاتژمێر (12:30) له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ (خورماتوو ـ كفری‌) له‌نزیك بازگه‌ی‌ سلێمان به‌گ، گروپێكی‌ چه‌كدار هاتونه‌ته‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌و دوو قه‌زایه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و هێزه‌ له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری ئاسایشی خورماتوو گوتیشی‌:”ئه‌و هێزه‌ له‌شاخی‌ غه‌ڕه‌و گوندی‌ په‌لكانه‌وه‌ هاتبون، گومانده‌كرێت هه‌ر ئه‌و هێزه‌بن كه‌ به‌هێزی‌ ئاڵا سپیه‌كه‌ ناسراون، له‌كاتی‌ هاتنیشیان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری‌ توێتای‌ ده‌بڵیان پێبوه‌”.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ئاسایش ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و هێزه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ كاتژمێرو نیوێك ڕێگه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ عیراقه‌وه‌ داخراو ئێستاش كراوه‌ته‌وه‌و هێزه‌كه‌ش له‌شوێنی‌ خۆی‌ نه‌ماوه‌”.

Back to top button