ڕۆبه‌رت فیسك: كورد جارێكی دیكه خیانه‌تی لێده‌كرێته‌وه
لێكۆڵه‌رێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانی له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر عه‌فرینه‌وه هاته‌ده‌نگ و له‌یه‌كێك له‌ڕۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانیشدا نوسیویه‌تی ((ئه‌مریكا خیانه‌تێكی گه‌وره له‌كوردانی سوریا ده‌كات و جارێكی دیكه‌ش گه‌لی كورد خیانه‌تیان لێكرایه‌وه)).
ڕۆبه‌رت فیسك لێكۆڵه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی له‌ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپیندت)ی ئه‌و وڵاته‌دا شیكاریه‌كی سیاسیی بۆ دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتیی و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.
رۆبه‌رت فیسك نوسیویه‌تی:”دیسانه‌وه گه‌لی كورد وه‌كو جاران خیانه‌تی لێدهكرێتهوهو ئه‌مریكاش خیانه‌تێكی گه‌وره له‌كوردانی سوریا ده‌كات”.
له‌و ڕوهشهوه پێشبینی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی كردوه‌و پێیوایه، شه‌ڕێكی نوێ له‌سوریا دروستده‌بێت، “سه‌ره‌نجامیش كورد تێیدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و خیانه‌ته‌ی لێی ده‌كرێت”.
ڕۆبه‌رت فیسك ئاماژه‌ی به‌هێزێكی نوێ كردوه كه ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه بۆ ڕۆژئاوای كوردستانی دروستده‌كات به‌ناوی پاسه‌وانی سنور، له‌و ڕوهشهوه جه‌ختده‌كاته‌وه، “دڵنیابن كورد وه‌كو جاران دیسانه‌وه خیانه‌تی لێده‌كرێت، هێزی نوێ ته‌نها تائه‌وكاته بونی ده‌بێت كه ئه‌مریكا به‌پێویستی بزانێت، پاش ئه‌وه كورده‌كان ڕاده‌ستی توركیا‌و سوریا ده‌كات”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی شیكاریهكهیدا په‌یوه‌ست به‌ڕۆژئاوای كوردستان فیسك ده‌ڵێت:”نه سوریا قبوڵیدهكات مینی وڵاتێك له‌ناو خاكه‌كه‌یدا هه‌بێت، نه توركیاش بونی مینی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی پێ قبوڵده‌كرێت، ئه‌وه‌ش گرنگ نییه كه كورد تا چ ڕاده‌یه‌ك به‌فیعلی سۆسیالست یان سیكۆلار‌و لیبراڵ بێت”.