بێستون سابوراوایی :یەكێتی پێویستی بە پێداچونەوەی پەیوەندییەكانی هەیە
لێپرسراوی بۆردی ناوەندی پێگەیاندنی كادیرانی یەكێتی رایدەگەیەنێت: یەكێتی لە هەلومەرجی ئێستادا پێویستی بە پێداچونەوەی پەیوەندییەكانی و خۆڕێكخستنەوەیەكی نوێ هەیە لە هەموو ئاستەكاندا و دەكرێت پێش سازدانی كۆنگرەش بنەماكانی خۆڕێكخستنەوەی ئامادە بكات.
(بێستون سابوراوایی) لێپرسراوی بۆردی ناوەندی پێگەیاندنی كادیرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: “یەكێتی پێویستی بە خۆڕێكخستنەوە و پێداچوونەوە بەسەرجەم پەیوەندییە نیشتمانی و ناوخۆی و عیراقی و دەرەكییەكانی هەیە، بۆ ئەوەی بە بەرنامەی نوێیەوە دەست بە كارەكانی خۆی بكات.
هەروەها (بێستون سابوراوایی) وتیشی “بەستنی كۆنگرە پێویستە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كارێكی سەركەوتوو دەبێت ئەگەر لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 دا ئەنجام بدرێت، هەرچەندە تا ئێستا هیچ سیمایەكی خۆئامادەكردن لەناو یەكێتیدا دەرنەكەوتوە”.