لە ئیدلیب تۆپخانەكانی توركیا خەلكی سڤیل دەكاتە ئامانج, خێزانێكی ئاوارەی كۆمەلكوژكرد

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە تۆپخانەكانی سوپای توركیا بەبەردەوامی عەفرین و گوند و شارەكانی دەوورو بەری بۆردوومانكرد, ژمارەی كوژراو و بریندارانی بۆمبابارانی ئەمڕۆی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین هەڵكشا و خێزانێكی حەوت كەسی كە لە ئیدلبەوە ئاوارەی عفرین ببون، هەموویان گیانیان لەدەستدا و بەوەش ژمارەی كوژراوان گەیشتە 10 كەس.

ئەو خێزانە ئاوارەیە لە ئیدلبەوە بۆ پاراستنی گیانیان روویان لە عفرین كردبوو، لە كێڵگەیەكی پەلەوەر لە گوندی (عناكبه)‌ گیرسابوونەوە و ئەمڕۆ بە هۆی بۆمبابارانی فڕۆكەكانی توركیاوە سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی عفرین رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدراوان گەیشتووەتە 10 كەس.

ناوی كوژراوەكان:

1.رەهف حسین، 33 ساڵ.

2. وائیل حسین، 2 ساڵ.

3.هەدیل حسین، 10 ساڵ.

4.غالیە حسین، 8 ساڵ.

5.سەلمە حسین، 6 ساڵ.

6.موسعەب حسین، 6 ساڵ، لە هاوسەری دووەمی بووە.

7.ئەحمەد حسین، 17 ساڵ، تا ئێستا تەرمی نەدۆزراوەتەوە و لە ژێر داروپەردووی ماڵە وێرانبووەكەیانە.

Back to top button