ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجامده‌دات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی رەوشی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، و په‌له‌ماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره ئه‌نجامده‌دات.”
بڕیارە کۆبوونەوەکە ئه‌مڕۆ دووشەممە 22/1/2018 به‌ڕێوه‌بچێت ، كه كۆبونه‌وه‌كه لەسەر داوای فەرەنسا سازده‌كرێت و و تێیدا تاوتوێی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکرێت و هه‌وڵده‌درێت رێگا چاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه.”
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجومەنێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، تایبەتە بە چارەسەرکردن و تاوتوێکردنی کێشە و شەڕەکانی جیهان، لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی (فەرەنسا، رووسیا، چین، ئەمریکا و بەریتانیا) خاوەن بڕیاری رەتکردنەوەی بڕیارەکان (ڤیتۆ) و 10 ئەندامی ناهەمیشەیی، کە دوو ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن، پێک دێت.
رۆژی شەممە 20/1/2018، سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلی زەیتون)، هێرشی کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، له هێرشه‌كه‌شی به‌رده‌وامه و ده‌یه‌وێت ئه‌و شاره كۆنتڕۆڵبكات.”