گه‌نده‌ڵی…پاره‌یه‌كی زۆر له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دیار نه‌ماوه
گه‌نده‌ڵییه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكرابووه‌و داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌ستكاری كراوه و له ئێستاشدا رێكاری یاسایی گیراوته به‌ر بۆ ئه‌و پرسه.”
نوسینگه‌ی پشكێنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی بڵاویكرده‌وه.” كه دۆسیه‌ی ده‌ستكاری كردنی داهاتی زه‌وییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرابووه، به‌بێ ئاگاداری حكومه‌ت و وه‌زاره‌تیش ده‌ستكاری كراوه،له ئێستاشدا ئه‌و پار بزره و رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی.
نوسینگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،.” رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه گیراوه‌ته‌به‌ر، كه له‌و دۆسیه‌یه گلاون و تا له‌كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه، هاوكات ده‌ستەی ده‌ستپاكی عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه، بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئاگادار كرانه‌ته‌وه كه موڵك و داهاته‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی بگه‌ڕێندرێته‌وه.