یانه‌ی ریال مه‌درید نیوده‌رزه‌ن گۆڵی زیاتر له‌ دیپۆرتیڤۆ كرد

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (20)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و دیپۆرتیفۆ لاكەرۆنیا رووبەرووی یەكتربوونەوە و ریال مه‌درید به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.”

لەیارییەكەشدا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە و بە (7 – 1) گۆڵ بردنەوەی تۆماركرد و پێشوازی لە میوانەكەی كرد و هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان گاریس بێل (2) گۆڵ و رۆناڵدۆ (2) گۆڵ و ناچۆ فێرناندێز (2) گۆڵ و لوكا مۆدریچ (1) گۆڵێكیان تۆماركرد و تاكە گۆڵەكەی لاكەرۆنیاش یاریزان (ئەدریان لۆپێز) تۆماریكرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی ریال مەدرید دیارییەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤاڵانسیای رەتنەكردەوە و زیاتر خۆی لێیان نزیكردەوە ، ئێستاش بە (35) خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە”.

Back to top button