به‌ گیراوه‌یه‌كی ساده‌ خۆت رزگاركه‌ له‌ زیپكه‌ و په‌ڵه‌ی روخسار

حواكوڕك

توێژه‌رانی بواری جوانكاری ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیپكه‌ یان په‌ڵه‌یان له‌سه‌ر روخسار هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ئاسانترین شێوه‌ خۆیان رزگاربكه‌ن له‌و په‌ڵه‌ و زیپكانه‌. بەکارهێنانی دوو پێکهاتەی سادە کە لە هەموو ماڵێکدا هەن دەتوانیت ماسکێک دروست بکەیت کە ئامادەکردن و بەکارهێنانی ئاسانە و لە ماویەکی کەمدا هەست بە کەمبوونەوەی زیپکەکانت دەکەیت.

بۆ ئامادەکردنی ئەم ماسکە تەنها پێویستت بە شیر (یان ماست) و هەنگوینە، بەم شێوەیە ئامادەی بکە:

– سەرەتا یەک کەوچی چێشت شیر (یان ماست) بکە دەفرێکەوە
– یەک کەوچکی چێشت هەنگوینی سروشتی تێکەڵ بکە
– بە جوانی تێکەڵیان بکە
– بە پارچەیەک لۆکە بیدە لە پێستی دەموچاوت
– پاش ١٥ خولەک بە ئاوی شیلەتێن دەموچاوت بشۆ

ئەمە ماسکە لەگەڵ ئەوەی زیپکەکانت کەم دەکاتەوە، بەسوودە بۆ لابردنی خانەی مردووی زیادەی پێست و بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە پێستیان وشکە، چونکە چەورییەکانی نێو شیرەکە باشن بۆ شێدارکردن و چەورکردنی پێست.

Back to top button