به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ڵامی ریال مه‌دریدی دایه‌وه‌ به‌ پێنج گۆڵ

لەمیانی یارییەكانی گەڕی (20)ـی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال بیتیس لەسەر خاكی ئیشبیلیە رووبەرووی یەكتربوونەوە و به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 5 گوڵ وه‌ڵامی ریالی دایه‌وه‌ كه‌ به‌ 7 گۆل له‌ دیپۆرتیڤۆی بردبووه‌وه‌.”

لەیارییەكەشدا یانەی بەرشلۆنە گۆڵبارانی یانەی میوانداری كرد و بە ئەنجامی (5 – 0) بردنەوەی تۆماركرد، و گۆڵەكانی یانەی بەرشلۆنە (مێسی 2 گۆڵ و سوارێز 2 گۆڵ و راكیتیچ) تۆماریانكرد”.

بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە لە پێشەنگی یانەكان مایەوە بە كۆكردنەوەی (54) خاڵ و بەجیاوازی (11) خاڵ پێش نزیكترین ركابەری دێت كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدە”.

Back to top button