سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عفرین بڵاوكرده‌وه
سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی هێرش و بۆردوومانه‌كانی توركیا و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و گیانله‌ده‌ستدان و قوربانیبوونی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و شاره نیگه‌رانه و له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێكی بلاوكرده‌وه.”
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: “بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین”.
هه‌روه‌ها هیوای خواستووه “بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە”.
پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر شاری عەفرین:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.
هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.
مسعود بارزانی
22ـی 1ـی 2018