عه‌دنان موفتی باس له‌ كرۆكی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

خواكوڕك

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی عه‌دنان موفتی، له‌تۆری كرمه‌ڵایه‌تی فیسبوك به‌ زمانی عه‌ره‌بی نوسینێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “ململانێیی سەرەكی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تائیفییە”.

موفتی له‌ نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌ ئامانج و مه‌به‌ستی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ده‌كات و پێیوایه‌، “هەمیشە خاڵی سەرەكییان دژایەتی گەلی كوردو ئاواتەكانییەتی”.
هه‌وه‌رها رووده‌كاته‌ سه‌ركرده‌كانی كورد و ده‌ڵێت، “لەئاستی بەرپرسیاریەتی دۆخەكە دابن ‌و نەهێڵن مێژووی پلانگێڕی دووبارە ببێتەوە”.

عه‌دنان موفتی له‌ پۆستێكی پێشووتری باس له‌ پیلانگێریه‌ك ده‌كات گه‌له‌ نێوان هه‌ر چوار وڵاتی توركیا و ئێران و عێراق و سوریا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و ئامانجی لێدانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ونی كورد له‌ناوچه‌كه‌.

Back to top button