دوو سه‌ركرده‌ی باڵای حه‌شد به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دژ به‌ كورد دادگایی ده‌كرێن

پاش خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركوك و دووزخورماتوو و خانه‌قین و داگیركردنی 51% خاكی كوردستان، ئه‌نجامدانی تاوانێكی زۆر دژ به‌ گه‌لی كوردستان له‌و ناوچانه‌، له‌ ئێستا دوو سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان ده‌برێنه‌ به‌غدا.”

له‌و باره‌وه‌، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان لەدژی هاوڵاتیانی كوردو سوونە، دوو بەرپرسی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەشارەدێی دووزخورماتوەوە رەوانەی بەغدا كران و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌ پایی ئه‌و هه‌موو كووشتار و سوتاندن و ماڵوێرانیه‌یی له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامیان داوه‌.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، هەریەكە لە (عاتیف نەجار) بەرپرسی بارەگای ڕێكخراوی بەدرو (ئەحمەد ئەسعەد چایەرلی) بەرپرسی كەتیبەكانی بەدر كە باڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبین چەند رۆژ لەمەوبەر دەستگیركران، بەڵام دواتر بەناوبژیوانی كەیسێك بەناوی (حاجی رەزا كەوسەر) ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوێنێ‌ ئەو دوو بەرپرسەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەلایەن دادگای بەغداوە داواكراون و لە ئێستا رەوانەی ئەو شارە كراون.

Back to top button