بزانه سهرۆك بارزانی چی لهبارهی عفرین دهلێت
لهپهیامێك دا ئهمرۆ 22ی 1ی 2018 سهرۆك بارزانی لهبارهی عهفرین رایدهگهێنێت”بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.
ههر له راگهیاندراوهكهدا هاتووه” هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە.
دهقی راگهیاندراوهكه…
پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی هێرشەكانی سەر شاری عەفرین
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە هێرش و بوردمانەكانی سوپای توركیا و چەند لایەنێكی تر بۆ سەر شاری عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵكی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانین.
هیوادارین بە زووترین كات ئەو پەلامارانە ڕاوەستن و گیانی هاووڵاتیان پارێزراو بێت و چیتر لەوە زیاتر تەشەنە نەكات و كارەسات و دەرئەنجامی خەراپی لێ نەكەوێتەوە. بەپێی هەموو ئەزموونەكانی ناوچەكە، بە شەڕ و توندوتیژی قەیران و كێشەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن. باشترین ڕێگە ئەوەیە بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەری قەیران و كێشەكانی ناوچەكە بكرێت.
مسعود بارزانی
22ـی 1ـی 2018