له‌سه‌ر بنه‌مایی چه‌ند خاڵێك هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌كاتی خۆی به‌رێوه ده‌چێت
لە دوای كۆبوونەوەی رۆژی شه‌ممەی ئەنجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌شه‌شه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له وه‌رزی دووه‌می ساڵی چواره‌می یاساداناندا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 229 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دەستی پێكرد و بڕیار درا دوابخرێت بۆ ئەمڕۆ .
دوای گفتوگۆ و تاوتویكردنی پڕۆژە یاساكە و خویندنەوەی یەكەم بۆیی بڕیار درا پێش ڕێكەوتی ١٢/٥/٢٠١٨ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت بەم مەرجانەی لای خوارەوە”.
– ھێور كردنەوەی باروودۆخی ئاسایشی عێراق
– گرنتی بەشداری كردنی تەواوی پارێزگاكان
– دانانی سەندوق بۆ ئەوانەی دانیشتووی پارێزگایەكی ترن
– دەنگدان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی بێت
– ئاوارە و كوچبەران بگەڕێنرێتەوە بۆ پارێزگاكانی خۆیان