ئەنجوومەنی ئەوروپا ستراتیژی نوێی خۆی له‌باره‌ی عێراق په‌سه‌ند كرد
به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان، ئەنجوومەنی ئەوروپا له‌باره‌ی عێراق ستراتیژی خۆی په‌سه‌ند كرد”.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 22ی 1ی 2018 ئەنجوومەنی ئەوروپا ستراتیژی خۆی له‌باره‌ی عێراق په‌سه‌ند كرد له خاڵی پێنجه‌می ستراتیژیه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، پشگیری له قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، داوا ده‌كات ته‌واوی ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت”.
لە خاڵی پێنجەمی ستراتیژییەکەیدا، یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە دانووستاندنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و، داوای جێبەجێکردنی تەواوی دەستووری عێراق دەکات، بەتایبەتیش جەخت لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا و داوای رێککەوتنی نێوان هەردوولا دەکات، بە جۆرێک بەغدا و هەرێمی کوردستان لێ سودمەند بن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، بڵاوی كردۆته‌وه كه ئه‌مرۆ ئەنجومەنی ئەوروپا ستراتێجی نوێ خۆی دەربارەی عێراق پەسەند کرد. لە خاڵی پێنجەمی ستراتێجیەکەی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە دانوساندنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکا و داوای جێبەجێ کردنی تەواوی دەستوری عێراق دەکا و بە تایبەتی جەخت لە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و داوای رێککەوتنی نێوان هەر دوولا دەکا بە جۆرێک کە بەغدا و هەرێمی کوردستان لێ سودمەند بن.