نێچیرڤان بارزانی دواین زانیاری له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و تاران
له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆی دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ تاران و به‌غدا، چه‌ندین زانیاری خسته روو، رایده‌گه‌ێنێتـ”باسی سه‌ردانی شانده‌كانی هه‌رێم و به‌غدامان بۆ لای یه‌كتری كردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كردووه‌ته‌وه، راشیگەیاند: “ده‌رباره‌ی مووچه و نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌كان گفتوگۆمان كردووه‌و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداریان بۆ دیاریكراوه تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین”.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی دا راشی گه‌یاند” له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی باڵای ئێران باسی رۆڵی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌مان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا و په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان كردووه، گوتیشی: “ئیران دراوسێیه‌كی گرنگه و رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته مه‌یدانێك ھیچ ھێزێكی سەربازی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردنە سەر دراوسێكانمان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشه و پێش سه‌ردانمان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرك و به‌رپرسانی دیكه كۆبووینه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن”.
لەبارەی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌رۆكی حكومه‌ت راشی گه‌یاند” “تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كان ده‌ستپێكێكی باشه و لیژنه‌كانیش كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێستا كار له‌سه‌ر مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی گرنگ ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “وه‌ك به‌رده‌وامیدان به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له به‌غدا كردوومانه، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له سویسرا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتی كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت”.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: “له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌ی به‌غدا و تاران، هیچ رێككه‌وتنێك واژۆ نه‌كراوه‌و ئێمه كارمان له‌سه‌ر باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان كردووه، سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كەرتی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: “دوو جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به ئێستاوه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و یه‌كێكی دیكه‌یان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه كه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر و ماوه‌ی زۆرتر هه‌یه تا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا بێت”.