ئه‌و میدیایانه‌ی كه له‌كاتی هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له‌پردێ بوونه زمانحاڵی حشدی شه‌عبی
پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و حزبلا لوبنانی و سوپا قودسی ئێران بۆ سه‌ر كه‌ركووك و خیانه‌تی گروپێكی ناو یه‌كێتی كه پێكهاتبوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” چه‌ند كهسێكهی تر، كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركرا و پاشان پیلانی له‌ناو بردنی كوردستان و كۆتایی هێنان به‌هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له پردێ له‌لایان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان میلیشیا و هێزه هاوبه‌شه‌كه شكه‌ستی هێنا”.
پاش خیانه‌ته‌كه فرۆشتنی كه‌ركووك به سوپا و میلیشیاكان، چه‌ند میدیایه‌كی له‌ناو میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رووماڵی شه‌ڕی پردێیان كرد، كه پێكهاتبوون له ” كه‌ی ئێن ئێن، په‌یام و ئێن ئارتی و كوردسات نیوز” ئه‌م میدیایانه وه‌ك زمانحاڵی حشدی شه‌عبی دژی پێشمه‌رگه له‌دیوی حشدی رووماڵی شه‌ڕی میلیشیاكان و پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرد و ئه‌مه جگه له‌وه چه‌ندین پروپاگنده‌ی وه‌ك هه‌ولێر له لێواری كه‌وتنه و پێشخابوور گیرا، بنه‌ماڵه بارزانی هه‌ڵاتن، چه‌ندانی تریان له میدیاكانیان ده‌گواسته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌واوی ئه‌و میدیایانه له‌دیوی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌شداری پیلانی له‌ناو بردنی كوردستان بوون، واتا لایانگری حشدی شه‌عبیان كرد بۆ له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان، هه‌واڵ و پرو پاگنده‌ی كه‌وتنی هه‌ولێریان بۆ خه‌ڵك ده‌گواسته‌وه، له‌لایان سوپا قودسی ئێران راسپێردرابوون، كه پاڵپشتی حشدی شه‌عبی بكه‌ن دژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راسته‌وخۆ له‌لایان سوپای قودسی ئێرانی به‌رێوه ده‌بران”.
له‌كاتی هێرش كردنی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی بۆ پردێ، میدیاكانی ” كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئارتی و كوردسات نیوز و په‌یام” له دیوی حشدی شه‌عبی به‌م شێوه‌یه هه‌واڵه‌كانیان ده‌گواسته‌وه، كه چه‌كدارانی پارتی خه‌لكی پردێ بۆردوومان ده‌كه‌ن، چه‌كدارانی پارتی پردێیان راده‌ست كرد، چه‌كدارانی پارتی هه‌ڵاتن، چه‌كدارانی پارتی بۆ ناو هه‌ولێر راده‌كه‌ن، چه‌كدارانی پارتی پێشخابووریان راده‌ست كرد، هێزه عێراقیه‌كان به‌روه هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه له‌كاتێكدابوو میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرشیان ده‌كرد پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رگری ده‌كرد، به‌ڵام میدیاكانی میلیشیاكانی حشدیان به هێزه عێراقیه‌كان ناو ده‌برد، پێشمه‌رگه‌شیان به چه‌كداری پارتی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا هه‌مان ئه‌و میدیا و حزبانه‌ی پێشی ئه‌و میدیایانه به‌یاننامه و هاههڵوێستی له‌گه‌ڵ عه‌فرین ده‌كه‌ن، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، هیچ كه‌لێنێك بۆ نه‌ته‌وه نیه تا ئه‌و هێزانه له‌ژێر ناوی نه‌ته‌وه، هاوهه‌ڵوێست بن چونكه ئه‌وان له رۆژانی پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بوونه زمانحاڵی داگیركه‌ری كوردستان دژی كورد، له‌ئێستادا هیچ هێلێكی لێك به‌ستنه‌وه نیه بۆ هاوسۆزی ئه‌وان، چونكه عه‌فرین بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یه كوردیه، كه ئه‌وان له‌دژی بوون و له‌دژین”.