لەعەفرین هاوشێوەی پردێ داستان تۆماردەكرێت, سێ سەربازی توركی كوژران و 10ی تر كەوتنە دەست هێزەكانی پەكەكە
دوای ئەوەی سوپای توركیا هێڕشی كردە سەر عەفرینی رۆژئاوای كوردستان, هێزە كوردیەكانی رۆژئاوا توانیان سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن, گەریلاكانی سەر بە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە 21/ 1/ 2018 توانییان پێنجەم تانكی توركی لە نزیك عەفرین تێكبشكێنن، سێ سەربازی توركییان كوشت و 10ی تریشیان بەدیل گرتووە.
لە ڕاگەیاندراوێكی هێزەكانی سەر بە (پەكەكە) لە شاری عەفرین لە كوردستانی رۆژئاوا، هاتووە، لە ئێوارەی دوێنێوە هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر شارەكە دەستی پێكردووە، كە تێیدا 72 فڕۆكە 108 هێرشیان بۆ سەر كانتۆنی عەفرین، ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەكانیان توانیویانە بەرپەرچی هێرشە توركییە بدەنەوە كە تائێستا بووە بەهۆی شەهیدبوونی 6 هاووڵاتی و برینداربوونی 13ی تر: ” سیانیان لەدۆخێكی خراپدان”.
هاوكات، ماڵپەرە نزیكەكان لە پەكەكە ئەمڕۆ ئەوەیان بڵاوكردوە، كە هێزەكانیان توانیویانە 3 سەربازی توركی بكوژن و دوو تانك تێكبشكێنن، بەوەش تانكە تێكشكێنراوەكان بوون بە پێنج تانك.