جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه پایته‌خت

خواكوڕك
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم، گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
شاندەکە پێکهاتووه لە ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جۆزیف بنگینتۆ، برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆگلاس سێلمان، باڵیۆزی ئەمریکا و ژەنەڕاڵ ستڤن تاونسند، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی داعش.
به‌پێی ئه‌و خشته‌ی ئاماده‌كراوه وا بڕیاره ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای پێشمه‌رگه كۆببێته‌وه و دواتر سه‌ردانی چه‌ند به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ بكات. بابه‌تی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ش بریتیه له شه‌ڕی داعش و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و بەشداری و رۆڵی پێشمەرگە دەبێت لەو ئۆپەراسیۆنەدا.