سبه‌ینێ ووردبینی بۆ لیستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت

ڤیان جاف، بەڕێوەبەری گشتی پلان لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم و ئەندامی لیژنەی باڵای وردبینی رایدەگەیەنێت، سبەینێ دەستدەکرێت بە وردبینی لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن لیژنەی وردبینی بەغداوە .

(ڤیان جاف) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “لە کۆبونەوەی ئەمرۆدا لەگەڵ لیژنەی وردبینی بەغدا بڕیار لەسەر چەند خاڵێک درا ، سەرەتا ئەوان لە بەیانی دەست دەکەن بە وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی تەندروستی ، لیژنەی وردبینی دابەش دەبێت بەسەر چەند لیژنەیەک ، زۆربەی ئەندامانی لیژنەکان ماڵیان لە ھەولێر و سلێمانیە .”

هه‌روه‌ها به‌رێوبه‌ری گشتی پلان ،ڕونیشیکردەوە لیژنەی وردبینی وەزارەتی تەندروستی سەرەتا لە دیوانی وەزارەتەوە دەست پێدەکات ، و دواتر وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی شارەکان دەکرێت.

ئاماژەشیکرد بەوەی “نوێنەرانی ھەرێم لە لیژنەی وردبینی پێشنیاری مووچەیەکمان بۆ فەرمانبەرانمان کردووە بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە .”

Back to top button