سەرۆککۆمار وادەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسەندکرد

فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بە مەرسومێکی سەرۆکایەتی رۆژی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بۆ خولی چوارەم پەسەند کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق مەعسوم ئەمڕۆ لە مەرسومێکی کۆماریدا، رایگەیاندووە کە بەپێی مادەکانی ٥٦ و بڕگەی حەوتەم لە مادەی ٧٣ی دەستووری عێراق و بەندی دووەمی مادەی حەوتەمی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژمارە ٤٥ ی ساڵی ٢٠١٣ رۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی چوارەم ئەنجامدەدرێت.
لە خاڵی دووەمی مەرسومەکەدا ھاتووە کە “لەسەرلایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە ئەم مەرسومە جێبەجێ بکەن.”
لە خاڵی سێیەمی مەرسومەکەشدا ئەوە خراوەتەڕوو کە مەرسومەکە لەڕۆژی بڵاوکردنەوەیەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە.
Back to top button