بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستی موچەخۆرانی كاتی دەدرێت
لەگشتاندنێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستی موچەخۆرانی كاتی دەركرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنەكەی بە واژۆی (رێباز حەملان) وەزیری دارایی بڵاوكردۆتەوە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان بەوەزارەتەكانی كردوە و تیادا هاتوە، وەزیری دارایی و ئابووری فەرمانی نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم موچەخۆرانی گرێبەستی دەركرد.
گشاندنەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی 18-12ی لەسەرەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە بۆئەوەی كاری پێ بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی خواكوڕك حكومەتی هەرێم 22 هەزار موچەخۆری گرێبەستی هەیە و بەپێی ئەو بڕیارەش سەرجەمیان گرێبەستەكانیان نوێ دەكرێتەوە.