قه‌یس خزعه‌لی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو

دوابه‌دوای ئه‌و هه‌موو تاوان و خراپه‌كارییه‌یی كه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك و دووزخورماتوو ئه‌نجامیدا، له‌ ئێستادا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ یه‌كێك له‌ تاوانباره‌ سه‌ره‌كییه‌كان و به‌رپرسی یه‌كه‌می گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچوو.”

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ئەلئەخبار)ی لوبنانی، داواکاری گشتیی لوبنان داوای دەستگیرکردنی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەقی کردووە و لە رۆژی 15/1/2018ـەوە سوپا و هێزە ئەمنییەکان فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان داوەتە دەروازە و فڕۆکەخانەکان.

داواکاری گشتیی لوبنانی هۆکاری بڕیاری دەستگیرکردنی (خەزعەلی) بۆ چوونی بۆ ناو خاکی لوبنان بەشێوەیەکی نایاسایی، گەڕاندووەتەوە.

قەیس خەزعەلی لە مانگی 12ـی ساڵی 2017 لە باشووری لوبنان لەسەر سنووری ئیسرائیل بوو و گرتەی ڤیدیۆییەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.

له‌ هه‌مانكاتدا،سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شد لەسەر سنووری ئیسرائیل بە نوێنەری میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی راگەیاند، عەسایب ئەهلی حەق ئامادەیە هاوکاریی حزبوڵڵا بکا لە دژی ئیسرائیل.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” خز عه‌لی یه‌كێكه‌ له‌و سه‌كرده‌ باڵایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ هاوكاری باڵێكی خیانه‌تكاری یه‌كێتی توانیان ته‌واووی پارێزگای كه‌ركوك و دووزخورماتو خانه‌قین و به‌شێكی تر له‌ خاكی كوردستان داگیربكه‌ن و كاولكار و ماڵوێرانیه‌كی زۆریان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان هێنا و یه‌كێكه‌ له‌ دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌كانی گه‌لی كوردستان.

Back to top button