بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند شارێكی كوردستانی هه‌ژاند
جارێكی تر بومه‌له‌رزه چه‌ند شارێكی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-ئێران، هه‌ژاند و تا ئێستاش زیانه‌كان دیارینهكراون.”
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 23/1/2018 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوری 4.5 پله‌ی رێخته‌ر ناوچه‌ی لوماری نێوان پارێزگاكانی ئیلام و لورستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند.
له‌و باره‌وه، میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆته‌وه.” كه به‌پێی سه‌نته‌ری توماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی ئێران، بومه‌له‌رزه‌كه 7:15 به‌كاتی ناوخۆی ئێران ڕوویداوه، تاكوو ئێستاش هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.