به ڤیدیۆ…شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان سه‌دان لاوی كورد و تورك به‌ڕێوه‌چوو
به‌هۆی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر شاری عفرین له رۆژئاوای كوردستان، كۆمه‌ڵه لاوێكی كورد له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌ند توركێك به شه‌ڕ دێن له فرۆكه‌خانه‌ی هانۆفه‌ری ئه‌ڵمانیا.”
به پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نزیكه 200 كه‌س له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوونه و پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به سپرای بیبه‌ر بڵاوه‌یان پێكردوون، ویك ئاماژه‌ی پێكراوه له ڤیدیۆكه كۆمه‌ڵه توركێك هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند كوردێك و شه‌ڕه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندوه و تا كار له كارترازاوه و زۆر سه‌خت بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه كورده ئاڵای یه‌په‌گه‌یان به‌رزكردۆته‌وه و دژی له‌شكركێشی ئه‌رۆگان بوون بۆ سه‌ر عفرین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سوپای توركیا، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای ئازاد هێرشێكی برهفراوانیان ده‌ستپێكردوه بۆ سه‌ر عفرین و له ئێستاشدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره بون و شاره‌كه به‌ر ره‌حمه‌تی تۆپ و ته‌یاره‌ی تورك كه‌وتووه و شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.