یه‌په‌گه له چه‌ندین لاوه سوپای توركیای شكاند و ده‌یان كوژراو برینداریان هه‌ن
راوێژكاری راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له عه‌فرین له باره‌ی هێرشی سوپایی ئازاد و سوپای تورك بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێك رایگه‌یاند.” له ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه توانیوویانه گوندی قوڕنێ له شاره‌دێی بلبله به‌ته‌واوه‌تی رزگاربكه‌نه‌وه”.
(رێزان حدۆ) راوێژكاری راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له عه‌فرین له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه.” كه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ھێزه‌ی دوژمن له گونده‌كه ده‌ركراون، به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كان كوژرراون و بریندار بوون و به‌شێكی دیكه‌شیان رایانكردووه‌و ته‌رمه‌كانیان جێهێشتووه و شه‌ڕڤانان ته‌رمی دوو چه‌كدار و یه‌كێك له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست”.
به‌پێ زانیارییه‌كان سوپایی تورك و سوپای ئازاد تا ئێستا له هه‌رشوێنێك پێشڕه‌وییان كردبێت ده‌ستبه‌جێ لێیان درا وه كوژراو بریندارێكی زۆریان هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شه‌ڕڤانان له ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌رگرییه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ن و هه‌ر گوند و ناوچه‌یه‌كیش بكه‌وێته ده‌ست ھێزه هێرشبه‌ره‌كانی توركیا و میلیشیاكانی سوپای سوریای ئازاد، له ماوه‌یه‌كی زۆر كوتدا كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” سوپایی تورك له رۆژی 20/1/2018 هێرشێكی به‌رفراوانی به سه‌دان هه‌زار چه‌كداری به هاوكاری تۆپ و ته‌یاره ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر شاری عفرین و تا ئێستاش خۆراگری و به‌رگری به‌رده‌وامه و سوپایی تورك له شكستدان.