نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆده‌بنه‌وه‌

جارێكی تر نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌ داڤۆس كۆده‌بنه‌وه‌ و تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌درێت.”

دوای گەڕانەوەی لە تاران، (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند.” كه‌ وەكو ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس دەكەن و لە چوارچێوەی بەشداری كردنیش لەو كۆڕبەندە، چەند دیدارێكی گرنگیان دەبێت لەوانە، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق کۆدەبنەوە و چه‌ندین پرسی نێوان هه‌ردوو لا باسده‌كری و هه‌وڵده‌دری چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌.ـ

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.”  لە 20/1/2018، نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی، لە بەغدا لەبارەی كێشەكانی ھەولێر و بەغدا گفتوگۆیان كرد، رۆژی دواتریش شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، گەشتە تاران و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ئێران كۆبوونەوە، ئێستاش سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ داڤۆس له‌ سویسرایه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی داڤۆس.

کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، كە ئەمڕۆ دەست پێدەکات و تا 26 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت. لە 70 وڵاتەوە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و کەسایەتی دیار و بازرگان و خاوەن كاران روو لە سویسرا دەکەن و لەماوەی 3 رۆژدا دەرفەت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئابووری جیھان تاوتوێ دەکەن.

 

Back to top button