گاریس بێل: داوای ئه‌م راهێنه‌ره ده‌كات بۆ شوێنگره‌وه‌ی زێدان
یاریزانى وێڵزى و ئه‌ستێره‌ى ریال مه‌درید گاریس بێل راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى دواى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێنه‌دین زێدان ئاشكرا ده‌كات و داوا له ده‌سته‌ى كارگێرى مێره‌نگى ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یۆرگن كلۆبى راهێنه‌رى لیڤه‌رپول ئیمزا بكه‌ن له داهاتودا.،
پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردووه.” گاریس بێل ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كلۆب ئیمزا بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر بێت و راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى زێدان له‌كاره‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كلۆب یه‌كێكه له‌و راهێنه‌ره سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه ده‌توانێت به هه‌موو شیوه‌یه‌ك تیپ رێكبخاته‌وه و یاریزان پێبگه‌ێنێت.
پێش بینى ده‌كرێت به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كان له داهاتودا زێدان یانه‌ى ریال مه‌درید جێبهێلێت و له ئێستاشدا باس و ناوی چه‌ندین راهێنه‌ر هه‌یه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی.