له‌سه‌ر سه‌ردانی كردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی

خواكوڕك

له‌تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نزیك له‌باڵی ناوه‌ندی بڕیار وێنه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ژێریشه‌وه‌ نوسراوه‌، “موزایه‌ده‌چیه‌كان شوێنیان ئێره‌ نیه‌ ده‌بوو ئێستا تۆ له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزب كاری رێكخستن كردبوایه‌”.

دوای ئه‌وه‌ی شاناز چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ ناو پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نزیك له‌ باڵی ناوه‌ند هه‌ڵمه‌تێك دژی رابردووی ئه‌و خانمه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌ به‌شێك له‌ پۆسته‌كانیان ده‌نووسن، “خۆ راستیش ده‌كات، ئه‌ی خۆ ئه‌ویش پله‌كه‌ی عه‌میده‌ و ئێستاش خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌”.

له‌ به‌شێكی نووسینه‌كانیان هاتووه‌، “تێناگه‌ین ئه‌م خانمه‌ توانای یه‌ك ده‌قه‌ قسه‌كردنی نییه‌ به‌سه‌ریه‌ك. كه‌واته‌ با پێمان بڵێ بزانین كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌و وتارانه‌ی بۆ ده‌نووسنه‌وه‌ و خاتونی عه‌میدیش به‌ ناوی خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها نووسیویانه‌، “وێنه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی بی داهات و مووچه‌ مه‌گره‌، باشتره‌ بچیته‌ لای برازا نازداره‌كه‌ت و داوای چاره‌نووسی پاره‌ی ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی لێبكه‌ی، دواتر بچیته‌ لای خوشكه‌كه‌ت و لێی بپرسی یه‌ك ساڵ نه‌وتی كه‌ركوكت به‌ چه‌ند فرۆشته‌ ئێران و پاره‌كه‌یت بۆ كوێ برد”.

Back to top button