وێنه‌كانى پشتی په‌رده له كوبانێوه بۆ عه‌فرین
دانا مەنمی
یه‌كه‌م:وینه‌كانی پشتى په‌رده‌وه
پێش چه‌ند ڕۆژێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كى ( مه‌حمود سه‌نگاوى ) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و هه‌ردوو په‌رله‌مانتارى كوردستان ( سۆران عومه‌رو عه‌لى حمه‌ساڵح ) بڵاوكرایه‌وه ،ئه‌و وێنه‌یه لێكدانه‌وه‌ى زۆرى بۆ كرا و كۆبونه‌وه‌كه‌ش گه‌لێك ئاما1ه‌ى له هه‌ناوى خۆیدا هه‌ڵگرتووه ،ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ى پێبده‌م له چه‌ند خاڵێكدا له خواره‌وه كۆیان ده‌كه‌مه‌وه :
1.هاوكێشه‌ى زۆنى سه‌وز-نیلى هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆز‌و ماڵێكى بێ خاوه‌نه‌و دادگاكان نه‌له‌ڕابردوو نه ئێستا‌و نه‌ئاینده‌ش سه‌ربه‌خۆ نابن و نین ،هه‌ربۆخۆیشى په‌نابردن بۆ سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى وه‌ك (مه‌حمود سه‌نگاوى) كه ده‌ستى سوره به تیرۆركردنى رۆژنامه‌نوسان و تێوه‌گلاوه له مه‌له‌فى گه‌نده‌ڵى نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه هیچ ئومێدێك نه‌ماوه به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ریی له سلێمانیدا ، كاریش وابڕوات به‌هۆى لێكترازان و بێسه‌روبه‌رى یه‌كێتى كه خۆى پێ خاوه‌نماڵى زۆنى سه‌وز-نیلى یه هه‌ر گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن باڵێك یان به‌رپرسێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت .
2.لێدوانه‌كانى ( مه‌لا به‌ختیار) پێش چه‌ند ڕۆژێك “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه چه‌كمان هه‌یه به‌یه‌ك كرسى په‌رله‌مانیشه‌وه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ین ” ڕووى راسته‌قینه‌ى یه‌كێتى هه‌ڵماڵى و به دیوه‌كه‌ى تریشدا خه‌باتى مه‌ده‌نى و شارستانى ئیفلیج كرد‌و گومانى زیاترى خسته سه‌ر یه‌كێتى و بانگه‌شه‌كانى سۆسیال دیموكرات و پرسى ئازادى و ڕێزگرتن له به‌ها دیموكراسیه‌كان .
3.خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ( بزوتنه‌وه‌ى گۆران و كۆمه‌ڵى ئیسلامى ) هیچ ئومێدێكیان نه‌به حزبه‌كانیان و نه‌به‌كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى پارته‌كانیان نه‌ماوه ،هه‌رچه‌نده ناوبه‌ناو دۆخى هه‌ستیارو ناسكى كوردستانیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و له تۆپخانه‌ى میدیاى فه‌رمى و نافه‌رمى حیزبه‌كانیانه‌وه تۆپبارانى خه‌لك و خاك و حكومه‌تیان كردووه ،به‌ڵام دره‌نگوه‌خت هه‌ستیان به‌و ڕاستییه كرد كه پرۆسه‌ى چاكسازى پرۆسه‌یه‌كى میكانیكى پرۆسێسه و پێویستى به پلانى كورت و مامناوه‌ند و درێژخایه‌ن هه‌یه و له‌شه‌ورۆژێكدا ده‌ستى هه‌موو گه‌نده‌ڵكاران نابڕدرێته‌وه .
دووه‌م:عوقده‌ى مێژووى تۆرانیزم له‌ئه‌ندێشه‌ى ئایین و نه‌ته‌وه‌دا
له ڕوانگه‌ى ئایدۆلۆژیاى ئیسلامى سیاسییه‌وه په‌رده له‌سه‌ر چه‌ند پرسیارێك هه‌ڵئه‌ده‌ینه‌وه ، جارێ بۆخۆى جیهانى ئیسلامى نوقمى دووفاقى له‌ده‌ستدانى بوێرى و ڕاشكاوى و ڕاستگۆیی بووه‌ته‌وه ،هاوكێشه‌ى دۆڕاندنى قودس كه‌یه‌كه‌م ڕوگه‌و هێماو سیمبوڵى ملیۆنان موسڵمانه زۆر ڕاستى تێدایه , پێشێلكردنى خاك و ئاو‌و سه‌روه‌رى و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر مافى نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ڕوانگه‌ى بنه‌ماكانى ئاینییه‌وه ، قابیلى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردن و سه‌ركۆنه‌كردنه ، ئیسرائیل ڕوگه‌و هێماو سیمبوڵى موسڵمانانى داگیر كردووه‌و توركیا و ئه‌ردۆگان ئاماده‌نین په‌یوه‌ندى سیاسى و سه‌ربازى و گه‌شتیارى و بازرگانى له‌گه‌ڵدا بپچڕێنن ،به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كى موسڵمانى وه‌كو كورد نه‌له‌باكور نه‌له رۆژئاوا و نه‌له باشوریش قبوڵى نییه و سمڕ سمڕ په‌لاماریان ده‌دات ، ئیستاش زۆرینه‌ى وڵاتانى دووڕوى نێو جیهانى ئیسلامى له سعودیه‌و قه‌ته‌رى عه‌ره‌بیه‌وه بیگره هه‌تا توركیاى سه‌رده‌مى ئه‌ردۆگان و ئاكپارتى ڕۆژانه به‌به‌رچاوى جیهانه‌وه كوشتارى خه‌ڵك و خاكى فه‌له‌ستینى ده‌بینین ،كه‌س هه‌ڵویستێكى كردارى له‌و وڵاتانه نابینێت .
بۆچى ئه‌ردۆگان و ئاكپارتى ڕ‌ژێمى سوریا‌و ئه‌سه‌دیان قبوڵه و ڕازیبوون به مانه‌وه‌ى فه‌رمانڕه‌وایی ، له‌كاتێكدا هه‌رخۆیان به خوێنڕێژ‌و دیكتاتۆر وه‌سفیان ده‌كردو به‌كرداریش ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د ده‌ستیان سوره به خوێنى ملیاره‌ها مرۆڤى بێتاوانى سورى ، ئه‌مه عوقده‌یه‌كى مێژوویه له‌ڕووى ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌چه‌ى تورك و به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ تیزى تۆرانیه‌ت له مێژوودا ،به‌مانایه‌كى تر گه‌ڕانه‌وه بۆ تێزى نه‌ژادپه‌رستى تۆرانیزم و به‌پیرۆز زانینى نه‌ژادى تورك له‌ئاستى نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى وه‌كو ( ئه‌رمه‌ن و كورد) هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه بیریارێكى توركى ڕه‌گه‌زپه‌رست به‌ناوى ( زیاكوك ئاڵپ ) ده‌ڵێت :” من تورك بم یان نا ، هاوڕێى توركم ، ئێوه‌ش تورك بن یان نا ، دوژمنى توركن “.
سێیه‌م : كوبانێ و بارزانى
تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2014 كوبانى بووه ڕه‌مزى سومبوڵ و به‌رگرى له‌به‌رامبه‌ر هێزێكى تاتارى وه‌حشیگه‌را ، سه‌رۆك بارزانى ئه‌وكات كه‌له‌پێگه‌ى یاسایی و شه‌رعى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بوو ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌سازى كرد بۆ ناردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به نێو خاكى توركیادا به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتى و پشتیوانى له براكانیان له كوبانێ ، به‌و كاته دره‌نگ و چاره‌نوسسازه بۆ كوبانێ سه‌رۆك بارزانى دڵسۆزى خۆى سه‌لماند و پارێزگارى له‌شكۆو كه‌رامه‌ت و ئیراده‌ى كورد له كوبانێ كرد‌و ئوستوره‌ى تیرۆیستانى داعشى خاپور كرد ،ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو بێ ئه‌وه‌ى هاوكارى هیچ لایه‌كیان پێبگات و توركیاش ڕێگه‌ى له هاوكارى لۆجستیكى له كوبانێ گرتبوو و ناڕاسته‌وخۆش هاوكارى له‌داعش ده‌كرد و چاوه‌ڕێى مه‌رگى كۆبانێى ده‌كرد ,سه‌رۆك بارزانى هاته خه‌ت و به‌و ڕێگه‌یه‌ى كه خۆى به باش و گونجاوى زانى هه‌م پێشمه‌رگه‌ى بۆ پشتیوانى به‌خاكى توركیادا نارده كوبانێ ،هه‌میش هاوكارى لۆجستیكى و سه‌ربازى چه‌كى دژه تانك و دۆشكه‌و فیشه‌كى ڕاده‌ستى شه‌ڕوانان كرد له كوبانێ ، سه‌رۆك بارزانى به‌كردار ئه‌وه‌ى كردبۆ كوبانێ ،به‌ڵام خه‌ڵكى تر خۆیان كرده خاوه‌نى ده‌ستكه‌وته‌كان ، ڕاسته ده‌ڵێن : سه‌ركه‌وتن خاوه‌نى زۆره‌و شكستیش بێ خاوه‌ن و هه‌تیووه ، بارزانى بكه‌نه سه‌رمه‌شق وچونكه كه‌س له بارزانى باشتر نییه, چونكه هه‌م شاره‌زاى كێڵگه‌ى سیاسى یه‌و هه‌میش كه‌سێكى كاریزما و خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى سیاسى و دیپلۆماسى و پیشمه‌رگه‌یه‌كه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ .