داگیر كردن و كوشتنی خه‌ڵك له‌كه‌ركووك و خورماتوو له‌لایان گۆڕان و كۆمه‌ڵ هیچ قیمه‌تێكی نیه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو ده‌ربه‌ده‌ر بوونی به‌سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و دوو ده‌ڤه‌ره، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك و هیچ ئیدانه‌یه‌كی له‌لایان گۆڕان و كۆمه‌ڵ و میدیاكانی سلێمانی و به‌ناو رۆشه‌نبیره كه‌مپین چیهكانی به‌دوای خۆی دا نه‌هێنا، به‌ڵام هێرشی عه‌فرین بۆته بابه‌تی گه‌رمی ئه‌و لایانانه، به‌رده‌وامن له كه‌مپین و داواكاری بۆ په‌رله‌مان و ئیدانه‌كردنی حزبی و فراكسیۆنه‌كان”.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له گۆران، كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت، له‌باره‌ی روانگه‌ی بۆچوونی گۆڕان، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام مه‌رجی ناو نه‌هێنانی هه‌بوو كه ناوه‌كه‌ی لای خواكوڕك پارێزراوه، ده‌لێـ” به‌ڵایی گۆڕان كه‌ركووك داگیركراو نیه، ئاواره بوونی خه‌ڵكیش چه‌واشه‌كاری هه‌ندێك میدیایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵای گۆڕان، كه‌ركووك رزگار كراوه له‌ده‌ستی چه‌كدارانی پارتی و یه‌كێتی، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” گۆڕان پێی وایه له كه‌ركووك ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی چه‌سپێنراوه، دا‌واشیان كردووه له هه‌موو هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵیه بسه‌پێنرێت له ماوه‌ی رابردوو، به‌ڵگه بۆ ئه‌وه به‌قسه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌هێنێته‌وه كه داوایه پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان بۆ سلێمانی كرد”.
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی خورماتوو و ئاواره بوون و سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، ئه‌م سه‌رچاوه‌ی گۆڕان ده‌شلێـ” له روانگه‌ی گۆڕان، ئه‌مانه ده‌ستی تێكده‌ری تێدایه نه‌ك هێزه عێراقیه‌كان، چه‌واشه‌كاریه، هێزه عێراقیه‌كان تاوانی له‌م جه‌شنه ناكه‌ن، به‌ڵكو چه‌ند چه‌ته‌یه‌كی به‌ناوی خۆ به‌خش په‌لاماری هێزه عێراقیه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌م رووداوانه به‌م شێوه‌یه رووده‌ده‌ن”.
له‌باره‌ی عه‌فرین ئه‌و سه‌رچاوه ده‌لێت جیاوازی هه‌یه ” هێزه‌كانی عێراق له روانگه‌ی گۆڕان” داگیركه‌ر نیه، به‌ڵام توركیا له‌روانگه‌ی گۆڕان داگیركه‌ره، ده‌بێت ئیدانه بكرێت، ئه‌مه بۆچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه”.
شایانی باسه له رۆژانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دواتر، كه‌ناڵه‌كانی ” كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئارتی و په‌یام و كوردسات” له‌دیوی حشدی شه‌عبی رووماڵی هێرشی سوپای عێراقیان ده‌كرد بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وان به‌په‌له هه‌واڵی داگیركردنی هه‌ولێریان بڵاو ده‌كرده‌وه، شكه‌ستی پێشمه‌رگه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه”.