خواكوڕك راگه‌یاندنی رۆژی دابه‌شكردنی خانووه‌كانی گوندی كۆڕی له هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له‌مانگی دوو ئه‌مساڵ لێژنه‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی دابه‌شكردنی خانووه كۆریه‌كان راده‌گه‌ێنرێت، كه وابریار بوو ئه‌م مانگه رابگه‌ێنرێت، به‌ڵام به‌هۆكارێكی ته‌كنیكی دواخرا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت له‌مانگی 1214 خانی ئاماده‌ن، وابریاره سه‌ره‌تا رابگه‌ێنرێت، بۆ ئه‌وی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌یان هه‌یه، 127 وه‌ره‌قه‌ی دووه‌م قست بده‌ن، ئینجا له‌رێگای تیروپشك، دابه‌ش بكرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، لێژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی دووه‌م قست خانووه‌كان پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه چه‌ند كه‌س دووه‌م قستی پێده‌درێت، چونكه كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت ئه‌م 1214 خانووه دابه‌ش بكات، پاشان هه‌ركه‌س توانایی دووه‌م قستی هه‌بوو، خانووی بۆماوه‌ی چوار تا پێنج مانگ بۆ دروست بكرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر به‌پێی گرێبه‌سته‌كه وابریاربووه، هه‌ر 5 هه‌زار خانووه‌كه به‌یه‌كه‌وه دابه‌ش بكرێت به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، ئه‌م مه‌رجه جێبه‌جێ نه‌كرا، له‌ئێستادا كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت له‌رێگای دووه‌م قست، خانووه‌كان ته‌واو بكات، واتا سه‌ره‌تا دابه‌شكردنی ئه‌م 1214 خانووه، دوای ئه‌مه هه‌ركه‌سێك كه خانووه كوریه‌كانی بۆ ده‌رچووه، توانایی پێدانی دووه‌م قستی هه‌بێت، بۆ ماوه‌ی 4 بۆ پێنج مانگ كلیلی خانووه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی” وابریار بوو مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌ست بكرێت به‌راگه‌یاندنی دابه‌شكردنی خانووه‌كان، به‌ڵام به‌هۆكاری ته‌كنیكی بۆ ئاماده‌كاری لێژنه‌كان و چه‌ند گرفتێكی بچووك، دواخرا بۆ مانگی دوو، وابرایه له مانگی دوو كه دوا واده‌یه، دابه‌شكردنی خانووه‌كان رابگه‌ێنرێت، به‌گوێره‌ی بۆچوونی سه‌رچاوه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر، مانگی 3ی ئه‌مساڵ ئه‌و 1214 خانووه، دابه‌ش بكرێت، پاشان هه‌ركه‌سێك كه ویستی خانووه‌كه‌ی هه‌بوو بۆ ماوه‌ی 4 بۆ 5 مانگ خانووی بۆ دروست بكرێت و راده‌ستی بكرێت”.
خانووی كۆریه‌كان كه گوندێكی پێنج هه‌زار خانووه، بۆ كرێنشینانی هه‌ولێر له رێگای مه‌سیف هه‌ولێر بریاری لێدرا، به شێوه‌ی قست كه سه‌ره‌تاكه‌ی 70 وه‌ره‌قه وه‌رگیراوه، له قستی دووه‌میشدا، 127 وه‌رقه وه‌رده‌گیرێت، كه قۆناغی راده‌ست كردنی خانووه‌كه‌یه، پاشان بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ 160 دۆلار، مانگانه ده‌كرێته قست و كۆی گشتی خانووه‌كان، به 4 ده‌فته‌ر دۆلار خه‌ملێنراوه”.