پارێزگاره حشده‌كه‌ی كه‌ركووك بریاری رووخانی 130 ماڵی كورد دا

به‌گوره‌ی زانیاریه‌كان راكان سه‌عید پارێزگاره حشده‌كه‌ی كه‌ركووك، بریاری ده‌ركردنی به‌نووسراوێك ئاراسته كردووه كه 130 ماڵی كورد له‌كه‌ركووك له چوارچێوه‌ی ته‌عریبی نوێی كه‌ركووك ده‌ركرد”.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك، پارێزگاره حشده‌كه‌ی كه‌ركووك ده‌ری كردووه، ئاراستەی بنکەی پۆلیسی مقدادی لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک کردووە، بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو ماڵانەیان بۆ بژمێرن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کە خانوویان لە سەر ئەرزی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی کردووە، نووسراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژدا ئەو خانووانە چۆڵ بکەن و بەپێچەوانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی، ئەو ماڵانەی کە بە بڕیاری ڕاکان سەعید، پێویستە چۆڵی بکەن 130 ماڵ دەبێت کە لەلایەن خێزانە کوردە کەمدرامەتەکانەوە 14 ساڵ پێش ئێستا لە کەرکووک دروست کراوە، ئه‌م نووسراوه له‌چوارچێوه‌ی ته‌عریبی كه‌ركووك ئاراسته كراوه، چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م هه‌نگاوێكی تری ده‌ركردنی كورد له شاره‌كه”.
ھەر بەپێی زانیارییەکان ڕاکان سەعید، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 بەپاڵپشتی میلشیاکانی حەشدی شەعبی دەستی بە عەرەبکردنەوەیەکی چڕ لە کەرکووک کردووە.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.