رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتی: داوا له خه‌ڵك ده‌كات چه‌كهه‌ڵگرن بۆ عه‌فرین
له هه‌رێمی جه‌زیره دا لقی رێڤه‌به‌ریی خۆسه‌ریی دیموكراتی، به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له خه‌ڵكی ده‌كات چه‌كهه‌ڵگرن و پارێزگاریی له عه‌فرین بكه‌ن، داواش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بڕیاری جددی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ رێگه‌گرتن له حكومه‌تی توركیا و هێرشكردنی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ربكه‌ن و رێگه له كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی خه‌ڵكه سڤیله ئابڵۆقه‌دراوه‌كه بگرن و له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “له سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كانی سووریاوه حكومه‌تی فاشیستی توركیا كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌ردۆغان، هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی خه‌ونه داگیركارییه كۆن و نوێیه‌كانی له سووریا ده‌دات و ده‌یه‌وێت رق و توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی سووریا و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی برێژێت”.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموزراتی هه‌رێمی جه‌زیره‌دا هاتووه”ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێستای توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌ل و خاكی سووریا و دوژمنكاریی و تاوانیشه دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌و گه‌له ئاشتیخوازه‌ی كه ده‌ستی به ره‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌وه گرتووه‌و به درێژایی مێژوو ره‌گی به خاكه‌كه‌یدا رۆچووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه “ده‌بێت توركیا بزانێت ئیراده‌ی گه‌لان ناشكێت و هه‌موومان له‌گه‌ڵ عه‌فرینین، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له هه‌موو رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، به‌رگریی له عه‌فرین و شكۆمه‌ندی ئه‌و شاره‌دا بكه‌ن. عه‌فرین سه‌رده‌كه‌وێت وه‌ك چۆن كۆبانێ و شاره‌كانی دیكه‌ی سووریا سه‌ركه‌وتن”.