عه‌بادی: له‌ژێر زه‌ختێكی نێوده‌وڵه‌تی داین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌پێی ده‌ستوور

ئاژانسێكی هه‌واڵی كوێت، له‌ زاری حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكرایی ده‌كات، كه‌ به‌غدا له‌ ئێستادا له‌هه‌ڵدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، هۆكاری ئه‌و هه‌وڵدانه‌ی به‌غداش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنته‌وه‌، كه‌ زه‌ختێكی نێوده‌ڵه‌تی فره‌وان له‌سه‌ر به‌غدا هه‌یه‌، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌پێی ده‌ستوور”.

ئاژانسی هه‌واڵی كوێت (كۆنا) ئه‌مرۆ 23ی 1ی 2018 بڵاوی كردۆته‌وه‌، عه‌بادی رایگه‌یاندووه‌”هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م قسانه‌ی له‌كاتێكدا هاتووه‌، كه‌  عه‌بادی له‌ میانی پێشوازیكردنی له‌ شاندێكی رۆژنامه‌وانانی كوه‌یتی، رایگه‌یاند، توانیویانه‌ قۆناغی دوای ریفراندۆم تێپه‌ڕێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، كه‌ له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ هه‌ن.

عه‌بادی توركیای به‌ دووفاق تۆمه‌تباركردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد و رایگه‌یاند، له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام هیچ مافێكی به‌ كوردانی توركیا نه‌داوه‌ و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆم كرا ئینجا توركیا هه‌ستی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ كرد و تێڕوانینی به‌رامبه‌ر به‌ كورد گۆڕا و له‌ به‌غدا نزیك بووه‌وه‌.

Back to top button