پارتی له‌سه‌ر لابردنی كه‌ركووك له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر له‌لایان دادگایی فیدراڵی هاته‌ سه‌ر خه‌ت

دوایی بڵاو بوونه‌وه‌ی نووسراوێك له‌ دادگایی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی دیاری كردنی سنوری ناوچه‌ی كێشه‌ له‌سه‌ر، په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق هاته‌ سه‌ر خه‌ت و ده‌لێت، کاری دادگا نییە لەسەر پرسێکی وەھا روونی نێو دەستوور قسە بکات.

له‌سه‌ر داوایی نوێنه‌ری كریستیانه‌كان كه‌ ئاراسته‌ی دادگایی فیدراڵی عێراقی كردووه‌، كه‌ سنوری ناوچه‌ ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌و، دیاری بكات، دادگای فیدڕاڵی عێراقیش لە وەڵامدا ئاماژەی بە ھەردوو ماددەی ٥٣ و ٥٨ی یاسای بەڕێوەبەریی دەوڵەتی عێراق، حکوومەتی کاتی کردووە، لە کاتێکدا ماددەی ٥٨ بە روونی ئاماژە بە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکات کە کەرکووک یەکێکە لەو ناوچانەی دەکەوێتە سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە، ھەر ئەوەش گواستراوەتەوە بۆ نێو ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، له‌و باره‌یه‌وه‌، د. تاریق گەردی، ئەندامی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌”بەپێی ھەموو پێوەرە دەستووری و پەرلەمانی و یاساییەکان، وەڵامی دادگای فیدڕاڵی عێراق راست نییە، چونکە ماددەی ١٤٠ی دەستووری، بە ئاشکرا باسی لەوەکردووە کەرکووک دەبێت ئاسایی بکرێتەوە، دواتر سەرژمێری و پاشانیش راپرسی بکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسەکەی، کەواتە کەرکووک ناوچەی کێشەلەسەرە.”

د. تاریق گەردی نایشارێتەوە کە ھیچ ھەوڵێکیان بۆ وەڵامدانەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق نەداوە، چونکە وەک ئەو جەخت دەکاتەوە، پرسەکە روونە و پێویستی بە دادگا و پەرلەمانیش نییە و ڕوونی کردەوە، “کاتێک دادگا شرۆڤەی دەقێکی یاسایی دەکات، کە روون و ئاشکرا نەبێت. حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ـوە لیژنەی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە داناوە و خەڵک قەرەبوو کراونەتەوە، زۆرێک لەو عەرەبە ھاوردانەی کەرکووک لەلایەن عێراقەوە گەڕێندرانەوە شوێنی پێشووی خۆیان، تەنیا کێشەکە لە جێبەجێکردنی بڕیار و ماددەی دەستووریدا ھەیە.”

Back to top button