هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه په‌كه‌كه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و دواین هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش ئاشكرا بوو
ماوه‌ی چوار رۆژه هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین له‌لایان سوپا توركیا به‌رده‌وامه، تاوه‌كو ئێستاش په‌كه‌كه له‌ئاستی هێرشه‌كه‌دا هیچ جوڵه‌یه‌كی نه‌كردووه كه پێشتر په‌كه‌كه رایگه‌یاندبوو،ئەگەر تورکیا ھێرش بکاتە سەر عەفرین، ئەوا پەکەکە شەڕەکە گەورە دەکات، بەشێوەیەک ”کەس پێشبینی ئەنجامی شەڕەکە ناکا”.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 23ی 1ی 2018 وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، (جێیمس ماتیس) رایگه‌یاند” هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، سەرنجی لایەنەکان لەسەر شەڕی دژی داعش لا دەدات، ”بەرەی دژە داعش پەرتوبڵاو دەکات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مریكا له‌باره‌ی شاری عه‌فرین دوای لێدوانێكدا یان ئێڤ لۆدران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دێت، كه گوتبووی وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌و هێرشه”.
لە رۆژی شەممە 20/1/2018ەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڕەشەی لەناوبردنی ھەموو شەڕڤانانی یەپەگەی لە عەفرین کردووە و سەرکردایەتیی پەکەکەش پێشتر ھۆشداریی دابوو له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا په‌كه‌كه بێده‌نگه”.