گه‌نجانی ئاواره‌ی عه‌فرین له‌هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

گروپێكی گه‌نجی عه‌فرینی كه‌ ئێستا له‌ هه‌ولێر و دهۆك نیشته‌جێن نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ” یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ” ده‌كه‌ن، داوایان لێده‌كه‌ن، ده‌ست له‌چه‌واشه‌كاری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبگرن، كاتێك ئێمه‌ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بووین، ده‌رگاتان به‌سه‌ر ئێمه‌ داخست له‌ سلێمانی، ئێستاش فرمێسكی تیمساحیمان بۆ مه‌رێژن”.

له‌نامه‌یه‌ك دا كه‌ كۆپیه‌كی به‌رده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، گه‌نجانی عه‌فرین كه‌ ئێستا ئاواره‌ و میوانن له‌هه‌ولێر و دهۆك، داوا له‌یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی عه‌فرین، خه‌ڵك چه‌واشه‌ مه‌كه‌ن، ده‌لێن سه‌ره‌تایی رووداوه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی عه‌فرین” له‌ ساڵی 2013، كۆمه‌ڵێك گه‌نج و خانه‌واده‌ روویان له‌ سلێمانی كرد، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هیچ شوێنێك  بۆ نیشته‌جێكردنی ئێمه‌تان نه‌دا له‌ سلێمانی و به‌ناراسته‌وخۆ ده‌رتان كردین بۆ هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌مه‌ هه‌ڵوێسته‌تان هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین، ئێستاش فرمێسكی تیمساحیمان بۆ مه‌رێژن”.

له‌نامه‌كه‌دا گه‌نجانی عه‌فرین ده‌لێن” كاتێك هاوارمان ده‌كرد بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌شدار، ده‌بووین له‌ ریفراندۆم، ئێوه‌ به‌ئێمه‌تان ده‌گوت بارزانی سوریی هێناوه‌، ئێمه‌تان به‌كوردیش نه‌ده‌زانی، پاشان یه‌ك شوێنتان نه‌داینێ له‌ سلێمانی و به‌ سوكی سه‌یرتان ده‌كردین، ده‌تانگووت سوریه‌كان، ئێستا ده‌تانه‌وێت خه‌ڵك چۆن پێتان باوه‌ر بكات؟!

ئه‌م نامه‌یه‌ له‌كاتێكدا دێت، كه‌ هه‌رسێ حزبی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی” به‌رده‌وام خه‌ریكی مزایه‌د و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكن له‌سه‌ر رووداوه‌كانی عه‌فرین، گوایه‌ هاوهه‌ڵوێستن، به‌ڵام له‌ رۆژانی لێقه‌وماوی خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌ نه‌بوون پێشوازی له‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان بكه‌ن له‌ سلێمانی، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌ ” ئه‌م بۆچوونه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ” وه‌ك هه‌موو جار له‌پێناوی ئایدۆلۆژی حزبه‌، نه‌ك خه‌ڵك، چونكه‌ هه‌ر ئه‌وان بوون رۆژانه‌ به‌ڤیدیۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و میدیاكان، سوكایه‌تیان به‌خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرد و ده‌یانگوت بارزانی سوریه‌كان به‌كار ده‌هێنێت بۆ ریفراندۆم له‌كاتێكدا ریفراندۆم بۆنه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، مافی هه‌موو كورد بوو له‌ متنگ و بانگه‌شه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن، ئاهه‌نگی كوردانه‌ بگێرن، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك خه‌ڵكی رۆژئاوایان به‌كورد نه‌ده‌زانی به‌ڵكو سوكایه‌تیشیان پێده‌كردن و به‌ سوریی ناویان ده‌بردن”.

 

Back to top button