عەبادی دژ بە پەکەکە لەگەڵ توركیا رێککەوتووە

 

رۆژنامەكانی توركیا بڵاویان كردوەتەوە دوای گەرانەوەی وەزیری دەرەوەی توركیا لەعێراق رایگەیاندوە لەگەل َحكومەتی عێراق تاتوێی هێرشكردنە سەر پارتی كریكارانی كوردستانیان لە شەنگال كردوە.

(مولود چاوش ئۆغلۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا ئەمرۆ سێ شەممە 23ی1ی2018 لەلێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :” توركیاو عێراق لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش بۆسەر چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەشەنگال گفتوگۆیان كردوە”

رۆژنامەكان ئەوەشیان بلاوكردەوەتەوە “یەكێك لەتەوەرەكانی گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی توركیا وپرسانی عێراق لەكاتی سەردانی شاندی توركیا بۆعێراق باسكردن بووە لە هێرشكردنە سەر بنكەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەشنگال”

Back to top button